|
دۆشکە: بەم زوانە تراکەکەم لەگەڵ شاکیرا بڵاو دەکەمەوەدۆشکە: بەم زوانە تراکەکەم لەگەڵ شاکیرا بڵاو دەکەمەوە
![]()
دووای ئەوەی لە میدیا جیهانیە کان هەواڵی ئەوە بڵاو بویەوە کە ڕاپەری بەتوانای کورد ( دۆشکا ) لەگەڵ ( شاکیرا) خەریکی بەرهەمێکن بۆ کوردستان لە ژێر ناوی ( ئەم جارە بۆ کوردستان) ، وە لە دوای ئەوەش بەرهەمێک بۆ هەڵەبجە و ئەنفال و سازدانی کۆنسێرتێک لە کوردستانی باشور ،راستەوخۆ میدیاکانی عەرەب و تورک پێی تێک چون و پروپاگەندەی زۆریان کرد، لەسەروی ئەوانیشەوە یەک لە ماڵپەرە کوردیەکان بەشێوەیەکی زۆر ناشرین هەمان بابەتی ووروژاند و ڕایگەیاند کە ( شاکیرا ) بەتەمای هیچ بەرهەمێک نیە لەگەڵ ڕاپەری بەتوانا ( دۆشکا ) >>> بۆ خوێندنەوەی زیاتر کلیک لە درێژەی بابەت بکە بەشێک لە کۆنسێرتی گروپی ( G. Side) نەورۆزی ٢٧١٢ ، ( Ross ) لەگەل ( Bigge) بەناوی i Got Awayبەشێک لە کۆنسێرتی گروپی ( G. Side) نەورۆزی ٢٧١٢ ، ( Ross ) لەگەل ( Bigge) بەناوی i Got Away
نوێترین کاری ڕێنوس بەم زوانە بەناوی ( دایە مەگری بۆ رۆڵە )نوێترین کاری ڕێنوس بەم زوانە بەناوی ( دایە مەگری بۆ رۆڵە )
لە پەیوەندیەکدا ڕاپەری بەتوانای رۆژهەڵاتی کوردستان (ڕێنوس) پێی راگەیاندنین کە لە هەفتەی داهاتوو نوێترین بەرهەمی بلاو دەکاتەوە کە بریتیە لە تراکێک بەناوی (دایە مەگری بۆ رۆڵە) . دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵآتی کوردستان کچێکی کوردیان فراند و دوای کوشتن ودەستدرێژی کردنە سەری تەرمەکەیان لە پارکێک فرێ داوە ، ڕاپەری بەتوانا (ڕێنوس) رای گەیاند کە لەسەر ئەم باسە ئەم تراکەی خۆی سازکردوە و لە هەفتەی داهاتوو بڵاوی دەکاتەوە |
بەهۆی چەند کردارێکی نەشیاو لەلایەن ڕاپەرران و دانانی چەند کەسێک کە دەنگی پێویستیان نەبوو لەلایەن بەرێوەبەرەوە ،ڕاپرسیەکەمان دوچاری رەخنەی زۆر بۆوە لەلایەن ڕاپەران و هەوادارانی راپ و هیپ هاپ لە کوردستان ،لەبەر ئەوە بریارماندا بۆ ماوەیەکی کاتی رایبگرین